خواردنت خەم و بەرگت پڵاس بێت، لە دنیای ڕۆشن هاودەمت خاس بێت.
پڵاس: بەڕەی دەزوو یان ڕایەخی کەم نرخ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) هاودەم: هاوڕاز یان هاوبەشی ژیان، ژن و مێرد لە ژیاندا پێکەوە گونجاوبن، گەر هەژاریش بن و ڕایەخیان بەڕەی بەن بێت، خۆشبەخت دەبن، باشترە لەوەی سامانداربن و ژیانیان ناخۆش و نەگونجاوبێت. [1]