خواردی تێرە، وتی: سوێرە.
تێر: بە کەسێک دەوترێت کە لە خۆراکێک زۆری خواردبێت، سوێر: بۆ چێشتێک بەکاردێت کە خوێی زۆر بێت، لە کۆمەڵگەدا هەندێک کەس هەن کە بەردەوام پەڵپ لە هەموو شتێک دەگرن کە پێشکەشیان دەکرێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە لەسەر سفرە تێر بخوات، دوایی نەنگی لەخواردنەکە بدۆزیتەوە. [1]