خوا ڕەحمی کرد بە کتکێ، ئێمەش ئەچینە پاڵ متکێ.
کتک: پشیلە. متک: مشک. بە کەسێکی نابووت و سووک ئەوترێت، بەهۆی دۆخکی تایبەتییەوە، کەسێکی نزیکی یان خاوەن سامانێک دەروویەکی لێکردبێتەوە، بەهۆیەوە کەمێک گرفانی پڕبووبێت و گاڵتە بە خەڵک بکات، لە بەرانبەردا پێی بوترێت خوا پەکی ئێمەش ناخات. [1]