خوا سەرما بەپێی بەڕ ئەدا.
بەڕ: بەڕە یان ڕاخەر، کوردستان وڵاتی چیا و کەژە، لە وەرزی زستاناندا بەفر و بارانی زۆری لێدەبارێت و کەشەکە تەوا سارد دەبێت،
پەندەکە مەبەست لە جلوبەرگ و نوێن و سووتەمەنییە، بە هەژارێکی ڕووتەڵە ئەوترێت کە خوا بەزەیی پێدابێتەوە، ئەگەر زستان ساربووایە دەمرد.[1]