خوا گیربێت، کوێر گیرنەبێت.
گیر: بە شتێک دەوترێت کە لە شوێنێک گیربێت و بەئاستەم پێیدا بڕوات، هەروەها بۆ کەسی دەستنوقا و چرووکیش بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ) کوێر: مەبەست لە کەسی نابینایە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسە هۆشیار و دنیادیدەکان، بە ئاسانی دەتوانن چارەسەری کێشەکانیان بکەن، کاتێک تووشی تەنگەژە دەبن بەڵام کەسی کوێر ناتوانێت چاری کێشەکانی بکات. [1]