خوام لێ لارە و بەندەم لێبێزارە.
کەسی هەلپەرست و وڵاتفرۆش یان سیخوڕ بەردەوام خەریکی کار و ڕەفتاری نەشیاون، لەپێناوی بەدەست هێنانی ماڵی دنیا و پلەوپایەدان، لەکاتێکدا کە نالەبارییەکانیان ئاشکرا دەبێت، دەوڵەمەندی و پێگەی دنیایان لای خەڵک هیچ بەکایەکی نامێنێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە لەسەر ڕەفتارێک لای خوا و لەناو خەڵکدا ڕووڕەش بێ.[1]