خورد بڕۆ، پوختە بڕۆ.
خورد: ورد (فەرهەنگی هەنبابە بۆرینە) پۆخت: شتی ڕێک و خاوێن (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە مەبەستی لەو کەسانەیە کە لە کۆمەڵگەدا لە کار و کردەوەدا ڕێکوپێکن و بە شێوەیەکی درووست کارەکانیان ئەنجامدەدەن. واتە: چەند لە ئیشوکاردا ورد و بێهەڵە بیت، ئەوەندە ئەو ئیشە پاک و بێگەرد دەبێت.
[1]