خورما بە دەنک، دۆشاو بە کلک.
دەنک: دانە. کلک: مەبەست لە پەنجەیەی دەستە کە بە دۆشاومژە ناسراوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە خورما بە دەنک دەخورێت، دۆشاویش بە پەنجە دەخورێت، لە کۆمەڵگەدا هەر شتێک کەرەستەیەکی هەیە بۆ بەکارهێنان، واتە: هەموو شتێک بە کەرەستەی خۆی ئیشی پێدەکرێت.[1]