خوشک و برا شەڕیانە، لەسەر دەنکێ زەنگیانە.
خوشک و برا لەناو پەیوەندی کۆمەڵایەتیدا نزیکترین کەسی ناو خێزانن، چونکە پەیوەندی خوێن بەیەکیانەوە دەبەستێت، زەنگیانە: مەبەست لە مورووی زۆر وردە کە شتێکی کەم بەهایە، پەندەکە بە دوو کەسی نزیک ئەوترێ کە لەسەر شتی هیچوپوچ شەڕیان بێت و بچن بەگژ یەکدا. [1]