خووی چاک، دۆستی زۆر.
خوو: ڕەوشت و ئاکار (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کۆمەڵگە لە خێزان و بنەماڵە پێکدێت کە پەیڕەوی نەریتی لەمێژینەی باوباپیرانیان دەکەن، پەروەردەی ڕەوشتیی لە خێزاندا بڕیار لەسەر ئاکاری تاک دەدات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کار و کردەوەی مرۆڤ چاک بێت، دۆست و هاوڕێی زۆر دەبێت.[1]