خوێن گرتوویەتی.
نەریت ئەو سیستەمە کۆمەڵایەتییەیە کە باپیران و داپیران لە مێژوویەکی کۆنەوە لەسەری ڕێکەوتوون، پشتاوپشت بۆ نەوەکان گوێزراوەتەوە، نەریتەکان پەیوەندی کۆمەڵایەتی ڕێکدەخەن و ڕێگریی لە کاری چەوت و خراپ دەکەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کاتێک ڕووداوێکی گران ڕوودەدات، ئەوەی ناهێڵێتت خوێن بڕێژرێت، سیستەمە نەریتییەکەیە کە ڕێگری دەکات، بە کەسێک دەوترێت کە لەسەر ڕووداوێک توند و بەجۆش بێت بۆ خوێنڕشتن، بەڵام نەریتەکان ڕێگربن لێی. [1]