خوێنی بخواتەوە ئۆخەی ناکا.
خوێنی نەخواتەوە ئۆقرە ناگرێ.
ئۆقرە: ئارامیی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کۆمەڵگەی چینایەتی بۆ مرۆڤەکان نابەرانبەرە، لەبەر ئەوەی لە کۆمەڵگەیەکی نابەرانبەردا درووستبوونی کێشەوگرفت لەنێوان تاکەکاندا شتێکی درووستە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە ئارەزووبکات کەسێک لەناوبەرێ و بیکوژێ. کورد دەڵێت: بەخوێنی سەری تینووە.[1]