ئەنفال ناسنامەی نەتەوەیەک
چواردەی چوار
غەدرێک لە مرۆڤ و غەدرێک لە کوردبوون
ئەنفال زامی گەلێک
ئەنفال ئازاری نەتەوەیەک
چواردەی چوار
ڕۆژی شەهیدبون و ڕۆژی زیندە بەچاڵ
بێ جیاوازی گەورە و بچوک و منداڵ
ئەنفال ناسنامەی وڵاتێکی کاولکراو
ڕووخانی پێنج هەزار گوند و شاخ و باخ و مێرگ و کانیاو
ئەنفال مەرگەساتێکی دڵتەزێن
بردنی 182 هەزار ڕۆڵەی کوردی بێ سەرو شوێن
ئەنفال شاڵاوێکی دڕندانەوەبێ ویژدانی
گەورەترین داگیرکاری بەعسیەکان و خۆفرۆشانی
ئەنفال ئێشێکی یەجگار سەخت
مانەوەی هەزاران هەزار کەسی بەدبەخت
لەوانە
باوکی بێ ڕۆڵە و ڕۆڵەی بێ باوک
دایکی بێ منداڵ و منداڵی بێ دایک
خوشکی بێ براو برای بێ خوشک
مێردی بێ خێزان و خێزانی بێ مێرد
نووسین: سەید خەلف جەباری [1]