=KTML_Bold=بەرهەم ساڵح جموجۆڵى سیاسى دەکاتەوە
ئێران گلۆپى سەوز بۆ بەرهەم ساڵح پێدەکات=KTML_End=
#بەرهەم ئەحمەد ساڵح#، سەرۆککۆمارى ئێراق دواى حەوت مانگ لە دوورکەوتنە و لە پۆستەکەى. لە ئێستادا #16-04-2023# جموجۆڵەکانى سیاسییەکانى فراوان کردووە و دەیەوێ لەگەڵ نەیارەکانى ئاشتبێتەوە.
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى پێشووى ئێراق، لە دواى حەوت مانگ لە بێدەنگى و دوورکەوتنەوە لە پۆستى سەرۆککۆمارى ئێراق جموجۆڵە سیاسییەکانى زیاتر کردووە و لە ئێستاشدا لە هەوڵدایە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەریەک لە #پارتى دیموکراتى کوردستان# و #لاهور شێخ جەنگى# بەرەو قۆناغێکى باشتر ببات.
بەرهەم ساڵح بۆ دووبارە وەرگرتنەوەى پۆستى سەرۆککۆمار لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە گڵۆپى سەوزى بۆ پێکراوە و لە ئێستاشدا کار دەکات بە ئاڕاستەى باشترکردنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ سەرکردە و لایەنە ئێراقییەکان.
بڵاوکردنەوەى وتارەکەی بەرهەم ساڵح، لە ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت، کە وەک پڕۆژەیەک بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆنفیدڕاڵییەوە، دەچێتە چوارچێوەى ئەو پلانەى کە ناوبراو دەیەوێ لە داهاتوودا جێبەجێبکات.
تاوەکوو ئێستا 16-04-2023 بەرهەم ساڵح هیچ پەیوەندییەکى ئۆڕگانى و حزبى لەگەڵ #یەکێتیى نیشتمانى کوردستان# نییە و تەنیا وەک دۆستێک لەگەڵ ماڵى مام جەلال مامەڵە دەکات و بەڵێنى پێداون هیچ جوڵەیەک بە دژى ئاڕاستەى ئەوان نەکات. [1]