=KTML_Bold=ئایا دەزانی ئەگەر پێنج کڵاوی سەوزی باینجانی ڕەش بکوڵێنێت و ئاوەکەی بخۆیتەوە، ئاستی شەکرەی خوێنت لە 600ەوە بۆ 100 دائەبەزێت؟!=KTML_End=
- ئایا دەزانی باینجانی ڕەش، جگە لەوەی هەڵگری دەیان سوودی خۆراکییە، ڕووەکە سەوزەکەی سەرەوەشی وەکوو درمانی سرووشتی کەڵکی لێ وەردەگیرێت؟
بەگوێرەی زانیارییەکان، کوڵاندنی 5 دانە کڵاوی باینجان، واتە هەمان ڕووەکی سەوز و سوودوەرگرتن لە خواردنەوی ئاوەکەی، بە ڕێژەیەکی زۆر شەکری زیادەی جەستە دادەبەزێنێت.
پزیشکان ڕوونی دەکەنەوە، ئەگەر ڕێژی شەکری خوێن بگاتە ئاستی 600، کە ئاستێکی مەترسیدار و زۆرە، بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لەم دەرمانە، ئاستی شەکر ئاسایی دەبێتەوە و دەگاتە ڕێژەی 100.
بە گشتی باینجان بە ڕووەکی دژی شەکرە ناسراوە، بەڵام کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ئەم بەشەی باینجان تا ئەم ڕادەیە زۆر و سوودبەخشە.
- جگە لە چەندین ڤیتامین و کانزا، گەلێک مادەی سوودبەخشی تری تێدایە کە لە کۆمەڵێک نەخۆشی دەمانپارێزن، بۆ نموونە مادەی (ناسونین Nasunin) پەردەی خانەکانی مێشک لە نەخۆشی دەپارێزێت و فەرمانەکانی مێشک باشتر دەکات. ھەروەھا ماددە فینۆلیکەکانی باینجان دژی شێرپەنجە و دژی میکرۆبیشن بە تایبەتی ڤایرۆسەکان کاردەکەن، سەرەڕای دابەزاندنی ئاستی کۆلیستیڕۆڵی خراپ LDL لە خوێندا. ھەندێک جار لەبەر زیاد بەکارھێنانی کانزای ئاسن بە شێوەی دەرمان (بە تایبەتی دەرزی) بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی، ڕێژەی کانزای ئاسن لە لەشدا زیاد دەبێت بەتایبەتی لە پیاوەکان و ئافرەتان لە پاش تەمەنی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانەیاندا، ئەمەش ئەگەر چارەسەر نەکرێت زیانی زۆر بە تەندرووستی دەگەیەنێت، خواردنی باینجان لەش ڕزگار دەکات لەم زیادبوونەی ڕێژەی ئاسن. لە ھەندێک کەسدا، خواردنی باینجان بە ھەر شێوەیەک دەبێتە ئەگەری جۆرێک ھەستەوەری بە شێوەی خورشتی پێست کە بە گشتی سادەیە، بۆیە پێویستە کە ئەوانەی ھەستەوەرییان بە خواردنی باینجان ھەیە، خۆیان لە خواردنی باینجان بپارێزن، بەڵام خۆراکیان بە سەوزەکانی تر جۆراوجۆر بکەن. [1]