چای بەیبوون یەکێکە لە چا تەندرووست بە بەتامەکان و سوودێکی گرنگی هەیە بۆ تەندرووستی، بەڵام ئەگەر لە ماوەی دووگیانیدایت، پێویستە وریابیت، چونکە هەموو چایەک بۆ تۆ تەندرووست نییە.
=KTML_Bold=ئایا چای بەیبوون تەندرووستە؟=KTML_End=
پێویستە بزانیت دوو جۆر چای بەیبوون هەیە، یەکێکیان ڕووەکییە و ئەوەی دیکەیان ڕووەکی نییە، ئەو چایەی کە ڕووەکی نییە ڕێژەیەکی زۆر لە کافایینی تێدایە، کە کافایینیش یەکێکە لەو پێکهاتانەی پێشنیاز دەکرێت خانمانی دووگیان و شیردەر لێی دوربکەونەوە و کەمی بکەنەوە.
=KTML_Bold=مەترسی چییە ئەگەر بخورێتەوە؟=KTML_End=
لە ڕاستیدا چای بەیبوون لە کاتی ئاسایی زۆر بەسوودە، بەڵام بەهۆی بەرزی ڕێژەی دژە هەوکردن تێیدا، مەترسی هەیە بۆ ئەو خانمانەی دووگیانن، ئەمەش پەیوەندی بە پێشینەی پزیشکییەوە هەیە، کە چەندت وەرگرتووە لەو دەرمانانەی دژە هەوکردنن.
گرنگە لە ماوەی دووگیانیی، بەتایبەتی مانگی یەکەم لە خواردنەوەی دووربکەویتەوە، لەگەڵ ئەوەی هەندێک باس لەوە دەکەن کە دەبێتە هۆی لەبارچونی منداڵ، بەڵام تا ئێستا #16-04-2023# سەرچاوەیەکی پزیشکی ئەمەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
هەر خۆراکێک کە لە ماوەی دووگیانیی دەیخۆیت با پزیشکەکەت ئاگاداربێت و ئەو ڕێنماییەت پێبدات، چونکە هەموو خواردن و خواردنەوەیەک بۆ خانمانی دووگیان تەندرووست نییە. [1]