لەگەڵ ئەوەی بابەتی سەرنجڕاکێشانی پەیوەندی بە بیرکردنەوەی جیاوازی کەسەکانەوە هەیە، ڕەنگە ئەو کەسایەتییەی لای یەکێک سەرنجڕاکێشە لای کەسێکی دیکە بەو شێوەیە نەبێت، بەڵام بە گشتی هەندێک کەسایەتی هەیە لە خانمان، کە بەڕاستی سەرنجڕاکێشن.
=KTML_Bold=1. گرنگیدان بە خۆی=KTML_End=
لەڕووی جەستەیی و تەندرووستییەوە، یان پاکوخاوێنییەوە ئەو خانمانەی بایەخ بە خۆیان دەدەن سەرنجڕاکێشن، هەمیشە ڕێگەیەک دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی خۆیان دڵخۆش بکەن.
=KTML_Bold=2. خاوەنی بیرکردنەوەی ئەرێنی=KTML_End=
ئەو کەسانەی دنیابینینیان ئەرێنییە و هەمیشە هەوڵدەدەن لایەنە جوانەکەی ژیان ببینن، زیاتر سەرنجڕاکێشن.
=KTML_Bold=3. خۆی بێت=KTML_End=
ئەو خانمانەی بە سرووشتی خۆیانن و لاسایی کەسانی دیکە ناکەوە، هەوڵنادەن وەکوو کەسانی دیکە بن، خاوەنی تایبەتمەنی خۆیانن و ئەمەش جوانتری کردوون.
=KTML_Bold=4. نەرم و نیان و میهرەبان=KTML_End=
ئەو خانمانەی هەمیشە حەز بە هاوکاری کەسانی دیکە دەکەن و میهرەبانن بەرانبەر بە هەمووان، دڵێکی جوانیان هەیە و وزەی ئەرێنی بە چواردەورەکەیان دەبەخشن.
=KTML_Bold=5. متمانەبەخۆبوون=KTML_End=
ئەو خانمانەی متمانەیان بە خۆیان هەیە، لە زمانی جەستەیاندا ڕەنگ دەداتەوە، کە بە ڕێکی دەوەستن، تەماشای چاوی بەرانبەرەکەیان دەکەن و بە تۆنی دەنگی خۆیان دەدوێن، ئەمەش لە چاوی کەسانی چواردەوریان سەرنجڕاکێشیان دەکات. [1]