=KTML_Bold=بەهرەیەکی نوێ لە شیعری کوردیدا دەرکەوت=KTML_End=
ئه و چێژ و هێزی بەردەوامییەی خوێنەر لە خوێندنەوەی شیعر وەریدەگرێت، شاعیر لە نووسینیدا وەریناگرێت. شاعیربوون پێویستی بە داناییەکی پەیبەر هەیە. بە دەربڕینێکی زۆر سادە پێویستە بە گەرمییەکی زۆرەوە لە زەین و خەیاڵیدا دانایەکی پەیبەربێت، زەین و خەیاڵی بینینێکی ئاگایانەبن. چاوانی بنووقێنێ و هێزی شاراوە ببینێ.
وەشانی نووسیار، سوپاس بۆ ئه و متمانەیەی بە بۆچوون و تێگەیشتنی منتان کردووە. بۆ خەڵاتێکی باوەڕپێکراو، کۆمەڵێک کۆشیعرتان بۆ ناردووم تا من پێوانەی کردار و خاڵی پەیوەندییان بم، بەهرەی هۆشمەندیی و کارامەیی زمانیان بناسم.
بێ هیچ (ئا) و (نا)یەک بۆچوون و تێگەیشتنم بۆ: شیعری بێگەرد لە سەرووی هەموو (ئا) و (نا)یەکان، لەکردەی گەڵاڵەکردندا دەگەیەنم.
سەرەتا بیرم لە هەموو خاڵە کاریگەرەکان کردەوە، وەک تێگەیشتن و هەستپێکردن. نزیکەی چل ساڵی خەریکبوونی خۆم بە شیعرەوە پێیاندا تێپەڕیوم، بوونەتە تیشکۆ و ناوەندێک تێیاندا بیرم کردووەتەوە و هەڵوەستەیان پێکردووم. ئه و پێودانگانەم بۆ پێوەربوون دانا و ڕایەڵ و تانوپۆی پێوەربوونم بردەوە ناویان، بە سروشتی خۆیان له هۆکاری گەشە و گۆڕانیان وردبوومەوە.
1- زمان - ئاستدار - یەکئاست. 2- وێنەی ئەندازەیی - فەزای وێنە. 3- شێواز - ڕەگەزی کتوپڕی – یەکێتی بابەت – گۆشەی ڕوانین – ئازادی نەست – ئاماژە. 4- میتافۆڕ. 5- دەربڕین - هەڵچوون – تەئەممول – پەیامی هونەری. 6- ڕەهەند و بەهای ئێستێتیکی. 7- ڕێنووس. 8- دابەشکردنی وێنە لەسەر ڕووبەری کاغەز - مۆسیقا.
(ئه و خاڵانەی دامناون کەمەیەکی کەمیانم بەدی کرد.) دوای هەموو پێوەرەکان، بۆم دەرکەوت زمانی ئاستدار دەتوانێت جیهانبینی خۆی بدۆزێتەوە، هەموو ئه و خاڵانەش بێت شیعرییەت وەک ناوەندێک تیشکەکانی لێ هەڵدەگرێ و دەشیگەڕێنێتەوە ناوی، هێزی شیعرییەت و ئێستێتیکای خۆدروستکردن بەرهەم دەهێنێت. هەموو ئاستەکان نموونەی زۆر لێک جیانین، قووڵایی دۆخی شیعرییان نەخەمڵیوە و سیما و کەشوهەوایان تەواو نەڕسکاوە. کۆشیعر هەیە لایەنی یەکێتی بنیادی تێدا درەوشاوەیە و تێیدا کەوتمە مەترسی بیرکردنەوە و هەڵبژاردن.
پێنج جار هەموو کۆشیعرەکانم خوێندەوە، دڵنیایییەکی زۆرم وەرگرت. هەر جارێک بۆ ڕاگرتن لە ئاست داوای پێوەری پێودانگێک، زەین و خەیاڵ و پێوەری هەموو هەلومەرجەکانم کرد، بوومە خوێنەری نەبینراوی کتێبەکان، چێژی خۆم نەسەپاندووە. کارم بە بۆچوون و تێگەیشتن و خواستی شیعرییەت و پێوەرە هونەرییەکان کردووە. خاڵی دوابۆچوون و تێگەیشتن و پێوەرم دانا، کۆمەڵێک خەسڵەت وایکرد ئازادی بە خۆم بدەم کۆشیعری: (#کێڵگەی بەتاڵ#) بۆ خەڵات دەستنیشان بکەم.
کرۆکی نوێبەخشی لە سەرەتا و کۆتاییدا خۆلادانە لە زمانی پەککەوتوو، شاعیری دەستنیشانکراو لە زمانی پەککەوتوو خۆی لاداوە و لەناو زمانی شاعیرانی تریش ون نەبووه. زمانی لە ڕستەی سادەوە گواستووەتەوە بۆ ڕستەی لێکدراو. لە ترپە و ئاوازدا فۆرمی زەینی پێداوه. بە تەکنیک و ئاستی جیاجیا بەکاریهێناوە.
لەمانادا خەسڵەت دەداتە وێنەی پڕ و چێژی لێ هەڵدەقوڵێنێ. هەڵکۆڵینیشی لە هەستەکانی خۆی کردووە.
ستایش بۆ داهێنان و ئه و لاوانەی خۆبوونی خۆیان دەستەبەرکردووە و هەڵکۆڵین لە هەستەکانی خۆیان دەکەن، بە چاپکردنی ئەم کۆشیعرە بەهرەیەکی نوێ لە شیعری کوردیدا دەردەکەوێت.[1]
#سەباح ڕەنجدەر#
#هەولێر# 2021