نووسیار خانەیەکی سەربەخۆ و پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیریی بەرفراوانە، کار دەکات بۆ دەرخستنی دەنگ و دیدە جیاوازەکان لە جیھانی نووسین و بیرکردنەوەدا. وەک کارێکی نوێ هەڵدەستێت بە دابینکردنی ژمارەی پێناسەی هەر پەڕتووکێک کە بە ژمارەی (ISBN) ناسراوە یان ژمارەی نێودەوڵەتی کە نووسینگەی تایبەتی خۆی هەیە کە سەر بە ڕێکخراوێکی نێودەڵەتییە بە سپاردن و پێدانی ئەوژمارەیە، هەتا لە زۆربەی تۆڕەکانی نێت یان فرۆشگاکانی پەڕتووک و پەڕتووکخانەکان پەڕتووککە پێناسەی خۆی هەبێت. پەڕتووکەکانی نووسیار لە ئێستادا ئەو کۆدەی دەستەبەر کردووە لەلایەن سەنتەری پەڕتووکخانەکانی دانیمارک و هەروەها پەڕتووکەکانی نووسیار لە ئەرشیفی پەڕتووکخانەی شاهانەی دانیمارک پارێزراو دەبن. سەرەتا بە یەکەم پڕۆژە دێتە مەیدانی چاپ بڵاوکردنەوە.
نووسیار لە سەرەتای درووستبوونی هەوڵی داوە پردێکی ڕۆشنبیری درووست بکات لەنێوان کوردستان و ئەوروپا بەتایبەت وڵاتانی ئەسەکندەنافیا. لەو بارەیەوە چەندین هەنگاوی ناوە بۆ ناساندنی ئەدەب و کولتتوری کوردی بەو وڵاتە ئەسەکەندەنافییەکان.
[1]
بڵاوکراوەکانی نووسیار لە
01-04-201901-04-2019 دامەزراوە.
وەشانی نووسیار