=KTML_Bold=بارزانى گلۆپى سەوزى بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتیى پێکردووە
پێناچێت سەردانەکەى حکومەت، بۆ لاى قوباد تاڵەبانى ئەنجامى هەبێت=KTML_End=
سەرۆکى #پارتى دیموکراتى کوردستان#، داواى لە بەرپرسانى حزبەکەى کردووە لەسەر ئاستى حزبى و حکومى لەگەڵ یەکێتیى ڕێککەوتن بکرێت، بەڵام ئامادەیى نییە خۆى بێتە ناو بابەتەکە.
#مەسعود بارزانى#، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕەتیکردۆتەوە لە ئێستادا #18-04-2023# هیچ جۆرە دەستپێشخەرییەک سەبارەت بە کێشەکانى پارتى و یەکێتیى پێشکەش بکات، یاخود لە ئێستادا لەگەڵ ماڵى مام جەلال کۆببێتەوە بەبیانووى ئەوەى لە پێشووتردا هەوڵەکان بە ئاڕاستەى چارەسەرکردنى کێشەکان لەلایەن ئەو حزبەوە لە باربراون.
سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان هانى بەرپرسانى حزبەکەى داوە کاربکەن بە ئاڕاستەى چارەسەرکردنى کێشەکان و دواى چارەسەکردنى کێشەکانیش قسەیەک لەبارەى کۆبوونەوەى دوو قۆڵى لەگەڵ سەرۆکى یەکێتیى دەکەن.
هەرچەندە وابڕیارە ڕۆژى دووشەممە، #18-04-2023# ى شاندێکى حکومەت سەردانى #قوباد تاڵەبانى#، جێگرى سەرۆکى حکومەت بکەن، بەڵام پێناچێت هیچ ئەنجامێکى هەبێت، چونکە لە چەندین کۆبوونەوەى ڕابردووى پارتى و یەکێتى باس لە هۆکارى بایکۆتکردنەکە کراوە و یەکێتیى و قوباد تاڵەبانى هیچ قسەیەکى نوێیان بۆ شاندەکەى حکومەت نییە. [1]