خۆ ئاو نەیهێناوە.
هەموو کەرەستە و کەلووپەلێک لە کۆمەڵگەدا خاوەنی هەیە، هیچ شتێک بێخاوەن نییە، بەهۆی لافاوەوە کاتێک کەلوپەل لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی نادیار ئاو دەیبات، هەر کەسێک بیدۆزێتەوە، دەبێتە خاوەنی، پەندەکە بە داماوێک ئەوترێت کە بێکەس نەبێت. واتە: هەموو مرۆڤێک کەسوکاری هەیە.[1]