خۆ ئەسپی نۆربە ناخوات.
لە کۆمەڵگەدا کەسی بەرچاوتەنگ و چاوچنۆک هەیە، ئارەزوو دەکات بەشی هەمووان بخوات بەڵام ئامادەنییە یەک تۆز لە بەشەکەی خۆی بدات بە کەس، هەروەها لە بەشی خۆشی هەوڵدەدات کەم بخوات، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە پێی ناخۆش بێت، میوان ڕووی تێبکات و ماڵی بخوات.[1]