خۆ بنی نییە لە ئاوا.
بنی نییە لە ئاوا: مەبەست لە گۆمی بێبنە، چەم و ڕووبارەکان لەبەر ئەوەی لە کوردستان بە ناو کەژ و کێوەکاندا دەڕۆن، خاوەنی چەندین گۆمی قوڵن، گۆمی مەنگیش بنی نییە، واتە: هەرچی تێکەوێ لەوانەیە نەیەتەوەدەر، پەندەکە مەبەستی لە کاڵایەک یان شتێکە کە زوو تەواوبێت، بە خاوەنەکەی دەوترێت خۆ گۆمی بێبن نییە تەواونەبێت.[1]