خۆ دەمی قنگی نییە، بیقووچێنێ.
قووچان: لێکنان (فەرهەنگی خاڵ) لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا کەسانێک هەن، لە کۆڕوکۆبوونەوەکاندا بەردەوام خەریکی قسەکردنن، بە جۆرێک کە کات بە کەس نادەن و هەر بۆ خۆیان دەڵێن، پەندەکە بە کەسێکی چەنەباز ئەوترێ کە قسە زۆر بکات و خەڵکی وەرسبکات.[1]