خۆ دەستی کەری وەیسم نەبڕیوە.
پێشوان لەسەر چیرۆکی ئەم پەندە دەڵێن: وەیس پیاوێکی زۆر دەوڵەمەند بوو، تەنانەت ناڵی پێی کەرەکەی ئاڵتوون بووە، شەوێک چەند دزێک دەچنە ئاغەڵەکەی و هەر چوار پەلی کەرەکەی بۆ ناڵەکانی دەبڕنەوە. پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە تاوانێکی گەوەرەی ئەنجامدابێت.[1]