خۆ سەری کەر نەبووە بە سەد تمەن.
تمەن: ناوە بۆ دە قڕانی پارەی ئێرانی (فەرهەنگی خاڵ) لە کۆمەڵگەدا سرووشتی هەندێک مرۆڤ وایە کە دەستنوقاو و پارەپیسە، بۆ ژیانی تایبەتی خۆی، بە ئاستەم فلسێکی لەدەست دەبێتەوە، پەندەکە بە کەسێکی چرووک ئەوترێ، لە دۆخێکی ئابووری خراپدا دەڵێ: خۆ گرانییەکی وا نییە، هیچ دەست نەکەوێ.[1]