خۆ لە دوژمنی نابرم.
بڕین: کەمکردنەوەی بەشێک لە شتێک، لە کوردەواردا ماڵە نانبدە و دڵفراوانەکان بەردەوام میوانداریی دۆست و ئازیز و بێگانەکان دەکەن، لە خوانە تایبەتییەکاندا خزمەتیان دەکەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە میوانێک لەسەر سفرەی خانەخوێ ناندەخوان، خاوەنماڵ پێی دەڵێت: تۆزێک زیاتر بخۆ، میوان ئەم پەندە دەڵێت. [1]