خۆ مار نیم، بە گڵ بژیم.
مار: گیاندارێکی خشۆکی ترسناکی ژەهراوییە، بە هەر کەسەکەوە بدات، دوورنییە بیکوژێت، بەتایبەت کوڵەوەیباب، کە پڕ ژەهرترین جۆری مارە، هەروەها مار لە وەرزە ساردەکاندا لەژێر گڵدا خۆی دەشارێتەوە و دەچێتە سووڕی متبوونەوە، بۆ کەسێکی نەبووی بێکار بەکاردێ کە لە ماڵی دنیادا هیچی نەبێت.[1]