خۆت بکە تێرە، بەمن مەکە خێرە.
لە کۆمەڵگەدا هەر کەسە و جۆرە سرووشتێکی هەیە، ئەوەش پەیوەندی بە جۆری پەروەردەی خێزانییەوە هەیە، هەندێک کەس باش پەروەردە دەکرێت و هەندێکیش خراپ. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە ماڵی خۆی بە دەمیا نەچێ، کەچی بە هاشوهوش بەڵێنی پیاوەتی بە خەڵکی بدات. [1]