خۆت سەری خۆت نەخورێنی، بە کەس ناخورێت.
سەرخورانن: دۆخێکی تایبەتییە مرۆڤ کاتێک بیر لە شتێک دەکاتەوە و دەچێتە قوڵایی بابەتەکەوە یان لە کارێک ڕادەمێنێ، دەست دەبات و سەری خۆی دەخورێنێت، پەندەک مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ لە ژیاندا پێویستە خۆی پێداویستییەکانی ژیانی خۆی دابینبکات، واتە: هەر کەس ئەبێ، خۆی خەمی خۆی بخوا. [1]