ناونیشانی بابەت: کەی نەشتەرگەری گەورەبوونی پرۆستات پێویست دەکات ئەنجام بدرێت؟
ئامەدەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
ئەگەر گلدانەوەی میز و بەتاڵنەبوونەوەی میزەڵدان بەردەوام دووبارە دەبۆوە و نەخۆشەکەی ناڕەحەت کردبوو.
- ئەگەر بەهۆی گەورەبوونی پرۆستاتەوە کەسەکە زووزوو تووشی هەوکردن دەبوو.
- ئەگەر بەردەوام و بە شێوەی دووبارە خوێن دەبینرا لە میزدا لە ڕێگای بینین بە چاو.
- ئەگەر نەخۆشەکە بەردی گەورەی هەبێت و بەردەوام درووستی بکات لە میزەڵداندا.
- ئەگەر ئاوسان و کشانی گورچیلە هەبوو بەهۆی گەورەبوونی پرۆستاتەوە.
- ئەگەر نیشانەکانی گەورەبوونی پرۆستات بەتایبەت بەتاڵنەبوونەوەی میزەڵدان چارەسەر نەبوو بە دەرمان و ڕێگاکانی تر.
- ئەگەر نەخۆشەکە نەیویست بە دەرمان چارەسەر بکرێت ، دەکرێت ڕێگای نەشتەرگەری بەکاربێت. [1]