خۆ گا نیت، سەگ بتخوا.
گا ئاژەڵێکی گەورەی بەهێزە، لە کوردەواردا بۆ زەوی کێڵان و سەگیش بۆ پاسەوانیکردن بەکاردێت، کارێکی نەکردەبووە گا لە سەگ بترسێت، پەروەردەی مرۆڤ لەناو خێزاندا هەندێکجار کەسی ترسنۆک و خۆپارێز بەرهەمدێنێت، پەندەکە بە تەوسەوە بە کەسەکی گەورەی ترسنۆک دەوترێت کە لە منداڵێک بترسێت. [1]