خۆت هەڵکێشە، عەباکەت شۆڕە.
عەبا: قوماشێکی پانوپۆڕە سەرتا دامان دەدرێت بە جەستەدا، مرۆڤەکان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بۆ بەرژەوەندی خۆیان کۆمەڵێک ڕەفتار و کردار ئەنجامدەدەن، بەپێی نەریتی کۆمەڵایەتی هەندێکیان دەچنە چوارچێوەی چاکەوە و هەندێکیشیان خراپە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێت کە باسی چاکەی خۆی بکات، لە کوردەواردا شتێکی ناشرینە خۆهەڵنان و باسی خۆکردن، چاکە دەبێت خەڵکی باسی بکات نەک خۆت.[1]