خۆ هێلانەی پەڕەسێلکەی تێکنەداوە.
پەڕەسێلکە: باڵندەیەکی بچووکە بێوەیە، باڵ و سەر پشتی ڕەشە، ژێر سکی سپییە، کلکی دوو فاقییە، زۆر نزم دەفڕێت (فەرهەنگی خاڵ) لەژێر سەقف و بن دیوارانی ماڵاندا هێلانە دەکات، بۆ ئەوەی خەڵکی نەیکوژن، ئەفسانەیەکیان بۆ بنیاتناوە دەڵێت: خودا لەژێر باڵیدا وتە پیرۆزەکانی نووسیوە. پەندەکە بە تەوسەوە بە کەسێک ئەوترێت کە لەسەر هیچ و بێتاوان سزادرابێت و کوژرابێت.[1]