خۆی لێرە نییە، خوای لێرەیە.
نەریتی کوردەوار پشتاوپشت لە باوانمانەوە بۆمان ماوەتەوە، کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای کۆمەڵایەتییە کە تا گەل مابێت پەیڕەوی لێدەکرێت، یەکێک لەو نەریتانە ئەویە کە کەسی مەرد قسەی ڕووبەڕوو دەکات نەک لە پاشەملە، واتە: لە پاشەملە باسی کەس مەکە، چونکە نەریتێکی خراپە، جوامێرانە ڕووبەڕوو بدوێ.[1]