خۆڵ لە خۆڵگەی گەورە ئەپێورێ.
خۆڵگە: گڵ ئینجان یان کانی گڵ، لە کوردەواردا بەو شوێنە دەوترێت کە گڵی لێدەردەهێنرێت بۆ مەبەستی گڵەبان یان سواغدانی دیوار. پەندەکە مەبەستی لەوەیە هەر کەسێک تا لە ماڵی خەڵکی گەورەوە و ساماندارەوە نزیک بێت، کەڵک زیاتر وەردەگرێ، بەپێجەوانەوە هەتا دوورتربیت کەمتر.[1]