خۆڵی خۆت مەدە بە پوولی خەڵکی.
مڵک و ماڵ و زەوی میراتی باوانە، هەزاران ساڵە پشتاوپشت و وەچە دوای وەچە لەسەر دەژین، فرۆشتن و دەست لێبوونەوەی کارێکی نەکردە و خراپە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ زەوییەک کە مڵکیی خۆیەتی و بە میرات بۆی بەجێماوە، بەهۆکارێک بفرۆشێ و لەدەستی بێتەدەر. [1]