خۆلێ لە دۆشاوی خۆی کرد.
دۆشاو: پێشی دەوترێت شۆک، بەو ئاوە شیرینە خەستە دەوترێت کە لە کوڵانی تڕی دەست دەکەوێت، لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن لە ئەنجامی نەزانین لە ڕەفتار و کردارەکانیاندا زیانی گەورە لە خۆیان دەدەن. واتە: بە کەسێکی نەزان دەوترێت کە بە دەستی خۆی ماڵی خۆی وێرانبکات.[1]