خۆی ڕیشی نییە، بە کۆسە پێدەکەنێ.
کۆسە: لە کوردەواردا بە کەسێک دەوترێت کە بەشێوەیەکی زکماکیی موو بەتەواوی جەستەیەوە نەبێت، هەروەها ڕیش لە مێژوویەکی دێرینەوە، لە کۆمەڵگەدا هێما و نیشانەیەکی دیاریی پیاو بووە، پەندەکە مەبستی لە مرۆڤە کە خۆی نەنگی تێدابوو، نابێ باسی نەنگ خەڵکی بکات.[1]