خۆی گەیاندە حاڵی جاو.
جاو: چنراوێکە وەک بلووریی بەڵام ڕیسەکەی بەخەڕەک دەڕێسرێت و ئەستوورترە، جۆڵا درووستی دەکات (فەرهەنگی خاڵ) هەروەها حاڵی جاو: لە کوردەواردا واتە: دۆخی مەرگ و مردن، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ بۆ بەرژەوەندیی خۆی، بە درۆ، لەسەر بابەتێک خۆی بخاتە دۆخی مەرگەوە. [1]