خۆی لێرەیە، کلکی لە بەغا تۆز ئەکا.
بەغا: بەمەست لە شاری بەغدایە کە ئەبووجەعفەری مەنسوور بۆ پایتەختی دەوڵەتی عەباسییەکان درووستی کرد، هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا بەهۆی دەسەڵات یان ساماندارییەوە دەستی دەگاتە دوورترین جێگە و چی بوێت ئەنجامی دەدات. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە بزێو بێت و ئاژاوە بنێتەوە.[1]