خۆی مامرە و هێلکەی قاز ئەکا.
مامر: واتە: مریشک تایبەتە بە بەشە شێوەزاری گەرمیان، لە گوندەکانی وڵاتی کوردەواردا گوندییەکان مریشک و قاز و پەلەوە بۆ گۆشت و هێلکە ڕادەگرن، قاز قەبارەی جەستەی گەورەیە و هێلکەکەی لە هیی مریشک گەورەترە، مریشک هێلکەکەی بچووکترە، ناتوانێت هێلکەی گەوەرەی وەک هیی قاز بکات، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە لاسایی کەسی لەخۆی گەورەتر بکاتەوە بەڵام ئابڕووی بچێ. [1]