خێر بێ و بێر بێ، بەسەردا بڕژێ.
خێر: بە کردار و ڕەفتارێک یان گوفتارێک دەوترێت کە بێبەرانبەر لەگەڵ کەسێکدا بکرێت، لە بازاڕ و سەودادا کەسانی سەڕاست و دەستپاک هەن کە کەسابەتیان باشە، بەردەوام لەگەڵ کاسپیدا دەستگیرۆیی خەڵکی دەکەن، پەندەکە بۆ کەسێکی کاسب بەکاردێ کە بە درووستی خەرجی پەیدابکات و هاوکاری خەڵکی لێقەوماو بکات.[1]