خێر بە خوێش، نەک بە دەروێش.
خوێش: خزم و کەسی نزیک، دەروێش: مەبەست لە کەسی خواناس و خەلوەتکێشە کە ماڵە و ماڵ دەگەڕێت خەڵکی دەستگیرۆیی دەکەن، لەناو خەڵکدا ئەوە باوە کە کەسێک بیەوێت هاوکاریی پێشکەش بکات، سەرەتا لە کەسوکارییەوە دەست پێدەکات، واتە: هەتا خزمی هەژار وەستابێ، هاوکاریی بە بێگانە ناشێ.[1]