خێرت نییە و شەڕت بە پلان.
خێر: بە کردار و ڕەفتارێک یان گوفتارێک دەوترێت کە بێبەرانبەر لەگەڵ کەسێکدا بکرێت، شەڕ: مەبەستی لە دۆخێکی پڕ لە ناهەموواریی و زیانە، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە چاکە و پیاوەتی بۆ کەس نییە بەڵام کاتێک ناخۆشی و شەڕ دەنێتەوە یەخەی هەمووان دەگرێت و کەسی لێ بێبەش ناکات. [1]