خێر وا بەسەر پێی گەڕانەوە.
خێر: لەم پەندەدا مەبەستی لە دەستکەوتنی قازانجە لە کاروکەسابەتدا، واتە: مرۆڤ هەتا لە ژیانیدا لە ماڵەوە دانیشێت و هیچ کارێک ئەنجامنەدات، هیچ قازانجێکیشی دەستناکەوێت، بەڵام ئەو کەسانەی کاردەکەن و لە ماڵ دەچنەدەر، قازانجیان بەپێی کارکردنەکەیان دەستدەکەوێت. واتە: دانیشتن هیچ کەڵکێکی نییە.[1]