خێروبێری بۆ تاری، تڕ و تسی بۆ ساری.
خێر: بە کردار و ڕەفتارێک یان گوفتارێک دەوترێت کە بێبەرانبەر لەگەڵ کەسێکدا بکرێت، سار: دابارینی بەرد (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پەندەکە مەبەستی هەندێک کەسە کە لە ژیانیاندا هەموو چاکە و پیاوەتیان بۆ بێگانەیە، بەڵا و شەڕ و نەهامەتیان وەک بەردەباران بۆ خزم و کەسەکانیانە. [1]