خێری خۆت و شەڕی خۆت.
خێر: بە کردار و ڕەفتارێک یان گوفتارێک دەوترێت کە بێبەرانبەر لەگەڵ کەسێکدا بکرێت، شەڕ: مەبەستی لە دۆخێکی پڕ لە ناهەموواریی و زیانە، پەندەکە بۆ خزمێک یان کەسێکی نزیک بەکاردێت کە پێی بوترێت تەنیا لێمدووربکەوە، ئەگینا نەچاکە و نەخراپەی تۆم ناوێت. واتە: لێم دووربکەوە.[1]