داران لە دوورەوە سەریان زەنوێرە.
داران لە دوور سەریان سەوزە.
زەنوێر: جێگەی بڵند (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) سرووشتی دار وایە کاتێک ڕەگ لە زەویدا دادەکوتێ، سەری بۆ ئاسمان بەرز دەبێتەوە، لە دوورەوە سەری بەرزی دارەکان دیارە، پەندەکە مەبەستی پیاوی گەورە و ناودارە، لە هەر جێگەیەک بێت، لە دوورەوە دیار و ناسراوە.[1]