دار ئەدەن بە دەمییەوە.
کورەی ئاگر بۆ ئەوەی بڵێسەی هەبێت و نەکوژێتەوە، بەردەوام دەبێت داری بخرێتەناو، بۆ ئەوەی گەرمیی و ڕووناکی ببەخشێت، پەندەکە مەبەستی لە ناکەس و خراپەکارە، لەبەر ئەوەی لە منداڵییەوە دەستی بۆ شل کراوە، هەڵەی بۆ ڕاستنەکراوەتەوە، بۆیە بەردەوام بێشەرمی ئەنوێنێت.[1]